Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 20:56

نێچیرڤان بارزانی و حه‌لبووسى: ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا كاريگه‌رى له‌سه‌ر بووژانه‌وه‌ى دۆخى دارايى دەبێت

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كۆبووه‌وه‌
کوردستان TV
100%


هه‌ر له‌ به‌رده‌واميى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا له‌ به‌غدا، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2023/4/8 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ  محه‌مه‌د حه‌لبووسى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بيروڕايان ده‌رباره‌ى پرۆژه‌ياساى بودجه‌ى گشتيى عێراق گۆڕييه‌وه‌ كه‌ ئێستا بۆ ده‌نگدان له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌. هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌ گرنگيى ده‌رچوواندنى ياساكه‌ كه‌ ڕۆڵێكى كاريگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر بووژانه‌وه‌ى دۆخى دارايى و ده‌سپێكردنه‌وه‌ى كار و پرۆژه‌كان.

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراقيان خسته‌ به‌ر باس و جه‌ختيان له‌ گرنگيى ئه‌نجامدانى ڕێكاره‌كانى جێبه‌جێكردنى كرده‌وه‌. 
هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه‌ ئاماژه‌يان به‌وه‌ دا كه‌ دواكه‌وتنى جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنه‌كه‌، كاريگه‌ريى نه‌رێنى له‌سه‌ر ته‌واوى داهاتى گشتى عێراق ده‌بێت.

په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.