Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:43

بزانە کام میوە بەسوودە بۆ ڕۆژووگران؟

کوردستان TV
100%

لە مانگی ڕەمەزاندا کەسی ڕۆژووگر حەزی لە خواردنی میوەیە لە نێوان ژەمی پارشێو و بەربانگدا، ئەمەش بەهۆی سوودە گەورەکانیانەوە لە باشترکردنی توانای بەڕۆژووبوونی لەش، گرنگترین میوەکان چین کە پێشنیار دەکرێن بۆ ئەوەی بخورێن، و چ کاتێکی گونجاوە بۆیان؟

د.فەرحەت فەزلوون جەختی لە گرنگی خواردنی میوە بۆ کەسی ڕۆژووگر لە مانگی ڕەمەزاندا دەکاتەوە، بەهۆی ئەو سوودە زۆرانەی لەسەر جەستەی مرۆڤ هەیەتی، بەو پێیەی کانزا و ڤیتامینی پێویستیان تێدایە.

ئەو دکتۆرە لە سەرەتادا سوودەکانی میوەی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:-

- پێدانی شێداری هەمیشەیی بە جەستە و ڕزگاربوون لە ماندوویەتی تەواو کە تووشی ڕۆژووگران دەبێت.

- قەرەبووکردنەوەی جەستە بەو شتانەی کە پێویستی پێیەتی لەو ئاوەی کە لە ڕۆژدا لە ڕەمەزاندا لەدەستی دەدات.

- دابینکردنی ئەو شەکرانەی کە پێویستە بۆ جەستە.

- بەرگەگرتنی برسییەتی و تینوویەتی لە کاتی بەڕۆژووبووندا.

- بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش و پاراستن لە نەخۆشییە گوازراوەکان و بەکتریاییەکان کە کاریگەری لەسەر کەسی ڕۆژووگر دەبێت لە ئەنجامی کەمی خواردنی خۆراک.

باشترین میوە کە لە کاتی نانی پارشێودا بیخۆیت ئەمانەن:-

- شووتی، زیاتر 95% ئاو لە پێکهاتەکەیدا هەیە یارمەتی کەمکردنەوەی تینوویەتی دەدات لە ڕۆژدا.

- پرتەقاڵ، یەکێکە لەو میوە بەسوودانەی کە لە کاتی پارشێودا بخورێت بۆ ڕۆژووگران سوودێکی زۆری هەیە، هەروەها کانزاکانی وەک پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم و کالیسیۆمی تێدایە کە یارمەتیدەرە بۆ دابینکردنی وزە بە لەش.

- ترێ، 80% ئاوی تێدایە، کەسی بەڕۆژوو هەست بە شێداری جەستە دەکات، هەروەها بە دژە ئۆکسێنەر دادەنرێت و لە دابەزینی پەستانی خوێن دەیپارێزێت.

- هەنجیری تازە یان وشککراو سوودێکی زۆری هەیە، چونکە دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵی خۆراکی.

باشترین میوە کە لە کاتی نانی بەربانگدا بیخۆیت ئەمانەن:-

- خورما سوودێکی زۆری هەیە، چونکە ژمارەیەکی زۆر کانزا و ڤیتامینی تێدایە کە یارمەتی کەمکردنەوەی فشاری دەروونی و بەهێزکردنی ڕۆژوو دەدات.

- مۆز یەکێکە لە باشترین میوەکان کە بەسوودە بۆ دڵ و پەستانی خوێن، چونکە بڕێکی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە، یارمەتی هاندانی سوڕی خوێن دەدات لە لەشدا.

- ئەڤۆگادۆ دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و ماددە خۆراکییە گرنگەکان کە لەش پێویستی پێیەتی، وەک پۆتاسیۆم، مەگنیسیۆم، ترشی فۆلیک، ڤیتامین سی و کەی.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.