Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:47

پەیامی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنی قیامە

کوردستان TV
100%

سەرۆک بارزانی پەیامێکی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت) بڵاو کردەوە و پیرۆزبایی لە کریستیانەکان دەکات.

سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا بەبۆنەی جەژنی قیامە پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی خوشک و برایانی كریستیان لە كوردستان و عێراق و هەموو جیهان کرد و ڕایگەیاند: هیوادارم ئەو بۆنەیە ببێتە هۆی پتەوتربوونی برایەتی و تەبایی نێوان هەموو نەتەوەکان و شوێنکەوتووانی سەرجەم ئایینەکانی ناوچەکەمان.

دەقی پەیامەکەی سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت):-

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشك و برایانی كریستیان لە كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم.

هیوادارم ئەو بۆنەیە ببێتە هۆی پتەوتربوونی برایەتی و تەبایی نێوان هەموو نەتەوەکان و شوێنکەوتووانی سەرجەم ئایینەکانی ناوچەکەمان.

لەو بۆنەیەدا هیوای ئاشتی و بەختەوەری و شادی بۆ هەموو خوشك و برا كریستیانەكانمان دەخوازم.

جەژنتان پیرۆز و بمێنن لە خێر و خۆشیدا.

مەسعود بارزانی

8ـی نیسانی 2023

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.