سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق کۆبووەوە و جەختیان کردەوە کە ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا له به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى عێراقدايه.
ئيواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 08ـی 04ـی 2023 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا، له‌گه‌ڵ د. عه‌بدولله‌تيف ڕه‌شيد سه‌ركۆمارى عێراقى فيدراڵى كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراقيان بۆ ده‌سپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان به هه‌نگاوێكى ئه‌رێنى له قه‌ڵه‌م دا كه له به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى عێراقدايه و هيوايان خواست ڕێگه خۆش بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ديكه‌ى هه‌ولێر ـ به‌غدا.
هه‌ردوولا دۆخى سياسى و ئه‌منيى وڵاتيان تاوتوێ كرد و جه‌ختيان له پێويستيى پاراستنى سه‌قامگيرى و سه‌روه‌ريى عێراق كرده‌وه، هه‌روه‌ها لێكگه‌يشتن و گفتوگۆيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به ڕێگه‌ى ڕاست له قه‌ڵه‌م دا.
پڕۆژه‌ياساى بودجه‌ى گشتيى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.