Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:27

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکوومەت بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە ( قیامە)

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی هەستانەوە (قیامە) پیرۆزبایی ئاراستەی کریستیانەکان دەکات.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی هەستانەوە (قیامە) پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی گشت کریستیانانی هەرێمی کوردستان، عێراق و جیهان کرد و ڕایگەیاند: هيوادارم كولتووری بەیەکەوەژیان و تەبایی لەنێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان و گەلانی جیهان بە گشتی گەشە بکات و ئاشتی و ئارامی سەقامگیر ببێت.

دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامە:-

بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە (قیامە)ی حەزرەتی مەسیح (دروودی خوای لە سەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت کریستیانانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. ئومێدەوارم لە کەشێکی ئارام و شادی و خۆشیدا ڕۆژانی جەژن و پشوو بەسەر ببەن.

لەم بۆنەیەدا، هيوادارم كولتووری بەیەکەوەژیان و تەبایی لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان و گەلانی جیهان بە گشتی گەشە بکات و ئاشتی و ئارامی سەقامگیر ببێت.

جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە خۆشیدا بن.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.