سەرۆک وەزیرانی عێراق سوپاس و پێزانينى بۆ ڕۆڵى سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانى بۆ لێكنزيككردنه‌وه‌ى لايه‌نه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌ربڕى.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 08ـی 04ـی 2023 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌رده‌واميى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا له به‌غدا، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شياع سوودانى، سه‌رۆک وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵى كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى پشتگيريى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رۆک وه‌زيران و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق و جێه‌جێكردنى كارنامه‌كه‌ى دووپات كرده‌وه. هه‌روه‌ها ستايشى هه‌نگاوه‌كانى سوودانى و كار و هه‌وڵه‌كانى كرد بۆ جێبه‌جێكردنى كارنامه‌ى حكوومه‌ت و ڕێككه‌وتنى سياسيى هاوپه‌يمانيى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌ت.
لاى خۆيه‌وه سوودانى سوپاس و پێزانينى بۆ ڕۆڵى نێچيرڤان بارزانى و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانى بۆ لێكنزيككردنه‌وه‌ى لايه‌نه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌ربڕى و جه‌ختى له‌گرنگيى به‌رده‌واميى گفتوگۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كرده‌وه.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێويستيى جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتننامه‌ى ده‌سپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و پشتيگيريى لايه‌نه سياسييه‌كان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بۆ تێپه‌ڕاندنى ياساى بودجه‌ى گشتيى عێراق. هه‌روه‌ها داكۆكييان له به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.