Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:23

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى سياده‌ چەند پرسێکی گرنگیان تاوتوێ کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە کۆبووەوە و تاوتوێی دۆخى سياسيى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و کارنامه‌ی حکوومه‌تی فیدراڵیی عێراقیان کرد.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 08ـی 04ـی 2023 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ خه‌ميس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى سياده‌، دوا پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و کارنامه‌ی حکوومه‌تی فیدراڵیی عێراقیان تاوتوێ كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختيان له‌ هاريكاريى هاوبه‌شى هێز و لايه‌نه‌ سياسييه‌كانى عێراق و گرنگیی پشتگيرييان له‌ حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ سه‌رخستن و جێبه‌جێکردنی ته‌واوی كارنامه‌كه‌ى كرده‌وه‌، به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ سه‌قامگیری و ماف و شایسته‌کانی هه‌موو پێکهاته‌کانی عێراق دابین بکات.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا، هه‌روه‌ها چه‌ند پرسێکی دیکه ده‌رباره‌ی دۆخی گشتیی وڵات و ڕه‌وشی پێکهاته‌کانی عێراق، خرانه‌ به‌ر باس.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.