سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە و ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەبارەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان بە هەنگاوێکی ئەرێنییان زانی.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 08ـی 04ـی 2023 نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له به‌غدا له‌گه‌ڵ ئه‌لينا ڕۆمانۆوسكى، باڵيۆزى ئه‌مريكا له عێراق، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان و ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق له‌باره‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتيان تاوتوێ كرد و به هه‌نگاوێكى ئه‌رێنييان زانى.
خاتوو ڕۆمانۆوسكى ئاماژه‌ى به بايه‌خدانى وڵاته‌كه‌ى به گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان كرد، هه‌روه‌ها به‌رده‌واميى پشتگيريى ئه‌مريكاى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.