فرۆشگای ئەپڵ بە شێوەیەكی سەیر لە ویلایەتی واشنتۆنی ئەمریكا دزی لێكرا.
دزەكان زیاتر لە 400 پارچەیان لە فرۆشگای ئەپڵ دزیوە كە بەهای كۆی گشتی دەگاتە نزیكەی 500 هەزار دۆلار،دزییەكەش لە ڕێگەی كونێكەوە كە لە دیواری حەمامێكی فرۆشگایەكی نزیكدا هەڵكەندراون كە تایبەتە بە فرۆشتنی ئامێری قاوە،ئەنجامدراوە.
لەوبارەیەوە مارین مەككەی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان لە بەشی پۆلیسی ناوچەكە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، كۆی گشتی ئەو كاڵا و كەلوپەلانەی دزراون بە نزیكەی 500 هەزار دۆلار خەمڵێندراوە، كە مۆبایل و كاتژمێری زیرەك بوون.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێدەچێت تاوانەكە پرۆسەیەكی ڕێكخراو و ئاڵۆز بێت، تا ئێستاش هیچ پەنجەمۆرێك نەدۆزراوەتەوە، بەڵام لە ئێستادا لێكۆڵەران بەدواداچوون بۆ سەرجەم زانیارییە بەردەستەكان دەكەن.
بڕێكی زۆری دزرانی مۆبایل و كاتژمێری زیرەكی ئەپڵ ئاشكرا دەكرێت.. بەهاكەی 50 دەفتەر دۆلارە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.