كەشناسی: باران بارین دەست پێدەكاتەوە
بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە كە بەم شێوەیەیە..
ئەمڕۆ یەك شەممە 09- 4- 2023
كەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت هەندێ كات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ بارینی كەمێك نمە باران لە ناوچە سنورییەكانی پارێزگای دهۆك و بوونی تۆزێكی سووك لە ناوچەكانی ناوەڕاستی هەرێم.
پلەكانی گەرما / نزمتر دەبێتەوە لە تۆماركراوی رۆژی پێشوو
خێرای با / 10 – 15 كم/س.
ئاراستەی با / باكوری خۆرئاوا
مەودای بینین / 8 - 10 كم
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە.
سبەی دوو شەممە 10- 4- 2023
كەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ بارینی نمە باران لە ناوچەكانی پارێزگای دهۆك وە لە دوای نێوەڕۆ و ئەگەری باران بارین زیاد دەكات كە هەندێ ناوچەی دیكەش دەگرێتەوە وەكو ناوچەشاخاوییەكانی هەولێر و كەمێك نمە باران لە سەنتەری شاریش هەیە و كەمێك هەورە بروسكەشی لە گەڵ دەبێت. بەڵام لە سلێمانی و ناوچە شاخاوییەكانی و ناوچەكانی گەرمیان و كەركووك تەنها هەور دەبێت پێشبینی باران بارین نییە.
پلەكانی گەرما / بەرز دەبێتەوە لە تۆماركراوی رۆژی پێشوو بە (1-2) پلە لە سەرجەم ناوچەكانی هەرێم بێجگە لە پارێزگای دهۆك كە پلەكانی گەرما زیاتر دادەبەزێت لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
خێرای با / 15 – 250 كم/س دەبێت.
ئاراستەی با / باشوری خۆرئاوا
مەودای بینین / 7 - 8 كم .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 23
سلێمانی : 21
دهۆك : 19
كەركوك : 23
هەڵەبجە : 22
زاخۆ : 20
سۆران :21
گەرمیان : 26
شایانی باسە چەند رۆژێك لەمەوبەر بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان هۆشداریدا لەبارەی هاتنی شەپۆڵێكی باران بارین و رایگەیاند: لە ماوەی نێوان ڕۆژی دووشەممە تا ڕۆژی هەینی هەفتەی داهاتوو شەپۆڵێكی باران بارین روو لە ناوچەكەمان دەكات , لە ئەنجامی یەكگرتنی هەردوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و توركیا شەپۆڵێكی باران بارین سەرجەمی ناوچە جیاجیاكان دەگرێتەوە ،رۆژی دووشەممە سەرەتا باران بارینی كەم لە ناوچەی جیاجیا دەبارێت .دواتر رۆژی سێشەم و چوارشەم و شەپۆڵی باران بارین بەهێز دەبێت .
شەپۆڵێكی بەهێزی باران بارین دەگاتە كوردستان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.