ئەمڕۆ یەكشەممە، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ڕایگەیاند، ئاگرێكیان كوژاندەوە كە لە یەكێك لە هۆڵەكانی بۆنە و ئاهەنگەكانی ناوەندی شار لە پارێزگای كەركوك كەوتەوە.
قەیس ڕەدوانی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەرگری شارستانی لە كەركووك، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: تیمەكانی بەرگری شارستانی توانیان ئاگرێك كۆنتڕۆڵ بكەن و بیكوژێننەوە كە لە یەكێك لە هۆڵەكانی بۆنە و ئاهەنگەكانی ناو سەنتەری شار كەوتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، تیمەكانی بەرگری شارستانی دوای لێكۆڵینەوە هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە ڕادەگەیەنن.
ئاگرێك لە یەكێك لە هۆڵەكانی بۆنە و ئاهەنگەكان كەوتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.