Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 16:23

بەهۆی رۆچوونی زەوی 33 كەس لەو وڵاتە گیانیان لەدەست دا

کوردستان TV
100%

لە ئاكامی رۆچوونی زەوی لە ئێكوادۆر، 33 كەس گیانیان لەدەست داوە و 55 كەسیش بێسەروشوێنن.
سكرتاریەتی بەڕێوەبردنی مەترسییە نیشتمانییەكانی ئێكوادۆر لە راگەیەندراوێكدا سەرنجی خستووەتە سەر ئەوەی ژمارەی ئەوانەی لە ئاكامی رۆچوونی زەوی لە شارۆچكەی ئالاوسی لە ویلایەتی چیمبۆرازۆ كە لە 27ی ئادار رووی دا زیادیان كردووە و گەیشتووەتە 33 كەس.
هەروەها ژمارەی برینداربووان گەیشتووەتە 43 كەس و 55 كەسیش بێسەروشوێنن.
تاكو ئێستا 32 كەس رزگاركراون و هەزار و 34 كەسیش بێلانە بوون.
لایەنە پەیوەندیدارەكان ئاماژەیان بەوە داوە كە 163 ماڵ زیانیان بەركەوتووە و 57 ماڵیش بە تەواوەتی داڕووخاون.
میدیا خۆجێیەكان بانگەشەی ئەوەیان كردبوو كە ماوەیەكە درز لە چیای ناوچەكە دروست بووە و بەم هۆیەیشەوە رۆچوونی زەوی رووی داوە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.