Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 16:16

گرانترین ژمارە تابلۆی ئۆتۆمبێل لەجیهاندا

کوردستان TV
100%

زیادكردنێكی خێرخوازی كە لە دوبەی بۆ فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی پریمیۆم و ژمارەی تەلەفۆن بەڕێوەچوو، نزیكەی 100 ملیۆن درهەم (نزیكەی 27 ملیۆن دۆلار) داهاتی بەدەستهێنا كە دەچێتە پاڵپشتیكردنی هەڵمەتی "وەستاندنی ملیارێك ژەم" كە لەلایەن شێخ محەمەد بن ڕەشید، جێگری سەرۆك و سەرۆكوەزیرانی ئیمارات و حاكمی دوبەی،بەرێوەدەچێت.
وەقفی ملیارەها ژەم، بەپێی ڕێكخەرانی، گەورەترین سندوقی وەقفی خۆراكە و كاردەكات بۆ دابینكردنی ژەمە خۆراكی بەردەوام بۆ ملیۆنان خێزانی كەمدەرامەت.
لە زیادكردنەكەدا، كە بە دروشمی "بەڕێزترین ژمارە" بەڕێوەچوو، 97 هەزار و 920 ملیۆن درهەم كۆكرایەوە.
زیادكردنەكە كە لەلایەن دەزگای دەستپێشخەری جیهانیی محەمەد بن ڕەشید ئال مەكتومەوە بە هاوكاری چەند ئۆرگان و دامەزراوەیەك لە ئیمارات ڕێكخرابوو، فرۆشتنی 35 ژمارەی ناوازەی لەخۆگرتبوو، بەپێی ڕۆژنامەی ناوخۆیی "ئیماراتی ئەمڕۆ".
لە زیادكردنەكەدا ژمارەیەكی تابلۆی ئۆتۆمبێل بە بڕی 55 ملیۆن درهەم (نزیكەی 15 ملیۆن دۆلار) بۆ تابلۆی ئۆتۆمبێلی ژمارە "P7"،  فرۆشراو كە ژمارەی پێوانەیی پێشووی شكاند كە 52.2 ملیۆن درهەم بوو.
هەروەها ژمارەی تەلەفۆنی ئەڵماسی “0548888888”ی كۆمپانیای “ئیتیسالات” بە بڕی 2.3 ملیۆن درهەم فرۆشرا، هەروەها ژمارەی تەلەفۆنی پلاتینی “971583333333” لە كۆمپانیای “دو” بە بەهای دوو ملیۆن درهەم فرۆشرا.
لە لایەكی دیكەوە، ڕۆژنامەی ئیماراتی، ئەلخەلیج، بڵاویكردەوە كە كەمپەینەكە لە ماوەی 15 ڕۆژدا لە كاتی دەستپێكردنیدا بەشدارییەكانی كۆكردووەتەوە كە بڕی 514 ملیۆن درهەم بووە.

ئەم داهاتە لە بەخشینی 87 هەزار بەخشەر لە خاوەن پشكە گەورەكان و كەسەكان و كۆمپانیاكان و دامەزراوەكانی كەرتی گشتی و تایبەتەوە هاتووە.
 

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.