Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 08:25

به‌هۆی شه‌ڕه‌ته‌قه‌كانی خه‌بات.. ئه‌مڕۆ ئاسایش هه‌نگاوێكی خسته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌

کوردستان TV
100%

به‌هۆی شه‌ڕه‌ته‌قه‌كانی چه‌ند شه‌وی ڕابردووی شارۆچكه‌ی خه‌بات، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئاسایشی هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك خاڵی پشكنینی له‌ شارۆچكه‌كه‌ دانا.

ئاسایشی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لەژێر سەرپەرشتی راستەوخۆی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش ژمارەیەک خاڵی پشکنینیان لەنێو شارۆچكه‌ی خەبات و دەوروبەری دانا.

ڕاشیگه‌یاند: مه‌به‌ست له‌ دانانی ئه‌م خاڵه‌ پشكنینانه‌ بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت له‌ شارۆچكه‌كه‌دا.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ شه‌وی هه‌ینی ڕابردوو له‌ شارۆچه‌كی خه‌بات به‌هۆی ده‌مه‌قاڵێی نێوان دوو كه‌س، شه‌ڕه‌ته‌قه‌ له‌نێوان بنه‌ماڵه‌ی هه‌ردوولا دروستببوو و ته‌قه‌یه‌كی زۆریش كرابوو كه‌ ببووه‌ هۆكاری دروستبوونی ترس و دڵه‌ڕاوكێی هاووڵاتییان، له‌ ئه‌نجامی ڕووداو و ته‌قه‌كانیش كه‌سێك هاتبووه‌ كوشتن.

ڕووداوی دروستبوونی شه‌ڕ و ته‌قه‌كردن له‌ شارۆچكه‌ی خه‌بات له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ند جارێكی تریش دووباره‌ ببووه‌ و ئه‌مه‌ وای كرد سه‌رۆكی حكوومه‌ت و وه‌زیری ناوخۆ بڕیار بده‌ن خاڵی پشكنین دابنێن و ده‌ست به‌سه‌ر چه‌كی بێ مۆڵه‌ت له‌ شارۆچكه‌كه‌دا بگیرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.