وه‌زیری په‌روه‌ر‌ده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م واده‌ی ده‌ستپێكردنی تاقیکردنەوەكانی نیشتیمانی پۆلی 9ی بنەڕەتی دیاری كرد و ڕاشیگه‌یاند كه بۆ به‌رژوه‌ندی قوتابیان بڕیاردراوه تاقیكردنه‌وه‌كان رۆژێك نا رۆژێك ئه‌نجام بدرێت.
ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م چه‌ند خاڵێكی سه‌باره‌ت به تاقیکردنەوەكانی نیشتیمانی پۆلی نۆی بنەڕەتی دیاری كرد و له خاڵی یه‌كه‌مدا ڕایگه‌یاند: لەبەر بەرژەوەندی قوتابیان، ئاگاداری (لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان)م کردۆتەوە کە تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی 9ی بنەڕەتی لە خولی یەکەمدا (ڕۆژ نا ڕۆژێک) دابنێن.
ڕاشیگه‌یاند: بەجۆرێک لە رێکەوتی 29ی 4ی 2023 دەست پێ بکات و لە رێکەوتی 10ی 5ی 2023٢٠٢٣ کۆتا تاقیکردنەوەی خولی یەکەم بێت، هه‌روه‌ها لە چەند رۆژی داهاتووشدا خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم بڵاو بکەنەوه.
ئالان حه‌مه سه‌عید له خاڵی دووه‌میش ڕایگه‌یاند: سەرپەرشتیاران بەشێوەیەکی چالاکانە ڕۆڵ دەگێڕن لە تاقیکردنەوەکان بە سەرپەرشتیارانی بنەڕەتی و ئامادەییەوە، دابەش دەبن بەسەر قوتابخانەکان (حکوومی و ناحکوومی) و لە قوتابخانەکان و هۆڵەکانی تاقیکردنەوە دەمێننەوە.
له خاڵی سێیه‌م و كۆتاییشدا وه‌زیری په‌روه‌رده جه‌ختیشی كرده‌وه كه نابێت مامۆستایانی پۆلی نۆی بنەڕەت لە قوتابخانە (حکوومی و ناحکوومییەکان) چاودێری هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی پۆلی نۆی بنەڕەتی بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.