Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 16:33

هه‌ولێر له‌سه‌ر ئاستی عێراق پاكترین ژینگه‌ی هه‌یه‌

کوردستان TV
100%

به‌گوێره‌ی نوێترین زانیارییه دیجیتاڵییه‌كانی پلاتفۆڕمی (IQAir) بۆ ژینگە و کەشوهەوا، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ شاری هه‌ولێر له‌سه‌ر ئاستی عێراق پاكترین ژینگه‌ی هه‌یه.

‌روانگەی عێراق بۆ ژینگە و کەشوهەوا پشتڕاستی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ سه‌رجه‌م شارەکانی هەرێمی کوردستان لە رووی کوالێتی هەواوه‌ باشترن به‌ به‌راورد به‌ پارێزگاکانی دیكه‌ی عێراق کە پەیوەندی بە تەندروستی دانیشتووانه‌وه‌ هەیە.

ر‌وانگه‌كه‌ هه‌روه‌ها ئاشكرای كردووه‌: بەشی زانیاریی دیجیتاڵییه‌كانمان لە ڕێگەی پلاتفۆرمی IQAir تایبەتمەند بە پاراستنی هەوا لە گازه‌ ژه‌هراوییه‌كان، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ شاری هەولێر و شارەکانی دیكه‌ی کوردستان لە ریزبەندی پێشه‌وه‌ دان بەسەر شارەکانی دیكه‌ی عێراقدا بە بەغدای پایتەختیشەوە.

جه‌خت له‌وه‌شكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ پۆلێنکردنی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ بۆ ئەو ژمارانە، لە چوارچێوەی کەشوهەوای تەندروست و مامناوەنددا دێت بۆ ته‌ندروستی گشتی دانیشتوواندا، تێیدا هەولێر بە پلەی 72 یەکەمی لەسەر ئاستی عێراقه‌ و بەغداش له‌ پله‌ی 80 دایه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.