Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 16:37

یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان هه‌ولێر و حدوود به‌ یه‌كسانبوون كۆتایی هات

کوردستان TV
100%

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له‌ گه‌ڕی 23ی خولی نایابی عێراق، هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ولێر و حدوود به‌ گۆڵێك یه‌كسان بوون.

یارییه‌كه‌ له‌نێو یاریگه‌ی شه‌عب له‌ شاری به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا هه‌ردوو یانه‌ به‌ ئه‌نجامی 1-1 گۆڵ یه‌كسان بوون.

سه‌ره‌تا و له‌ گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌دا یانه‌ی هه‌ولێر له‌ خوله‌كی 21 له‌ ڕێگه‌ی هێرشبه‌ری ئۆگه‌ندی ئیمانوێل ئۆكۆی بووه‌ خاوه‌نی گۆڵی پێشكه‌وتن، به‌ڵام له‌ گێمی دووه‌می یارییه‌كه‌دا و له‌ خوله‌كی 75 سه‌یف كازم گۆڵی یه‌كسانبوونه‌وه‌ی بۆ یانه‌ی حدوود تۆمار كرده‌وه‌.

به‌م یه‌كسانبوونه‌ خاڵه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر بوون به‌ 29 و له‌ ڕیزبه‌ندی 13ی یانه‌كان مایه‌وه‌، یانه‌ی حدوودیش به‌ 32 خاڵ شوێنی خۆی له‌ ڕیزبه‌ندی 11ی یانه‌كان جێگیرتر كرد.

جێی باسه‌ ئه‌مشه‌و هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی ڕكابه‌رییه‌كانی گه‌ڕی 23ی خولی نایابی عێراق كاتژمێر 21:30 سێ یاری تر به‌ڕێوه‌ ده‌چن به‌مشێوه‌یه‌: قووه‌ جه‌وییه‌ - كاره‌با، نه‌فتی به‌سڕا – كه‌ربه‌لا، نه‌فتی میسان – ته‌ڵه‌به‌.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.