Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:48

هه‌ولێر... پرۆژەیەكی دروستكردنی 10 شەقام لە كەسنەزان جێبەجێ دەكرێت

کوردستان TV
100%

لە چوارچێوەی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە شار و شارۆچكەكان، شارەوانیی كەسنەزان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر پرۆژەیەكی گەورەی خزمەتگوزاریی دروستكردنی شەقام و دانانی قاڵبی كربستۆن جێبەجێ دەكات.
گوژمەی ئەو پرۆژەیە 370 ملیۆن دینارە و لەسەر بودجەی پارێزگەی هەولێرە و بە سەرپەرشتیی شارەوانیی كەسنەزان تەواو دەكرێت. پرۆژەكەش پێكهاتووە لە دروستكردنی 10 شەقام و كۆنكرێتكردنیان و دانانی قاڵبی كربستۆن لە گەڕەكەكانی 11ی ئاداری نوێ و حەسەناوە و خۆڕاگر لە سنووری شارەوانیی كەسنەزان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.