پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی سێشه‌ممه راگه‌یاندرا.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 10ی4ی2023، ئاسمانی پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ دابارین به‌شێوه‌ی نمه باران له ناوچه جیاجیاكانی شاره‌كان، هه‌ندێ جاریش به شێوه‌ی تاوه باران و بروسكه ده‌بێت به‌تایبه‌ت له‌ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم له كاته‌كانی ئێواره‌دا.
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه" پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه به به‌راورد به‌دوێنێ یه‌كشه‌م به 4 تا 5 پله‌ی سیلیزی.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه" سبه‌ی سێشه‌ممه11ی4 ی2023، ئاسمانی پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ نمه باران له ناوچه جیاجیاكانی شاره‌كانی هه‌رێم، له‌كاته‌كانی شه‌ویشدا كاریگه‌ری دابارین زیاد ده‌بێ له زۆربه‌ی ناوچه‌كاندا.
هه‌روه‌ها راگه‌یاندراوه" پله‌كانی گه‌رما به‌گشتی نزم ده‌بێته‌وه به 4 تا 5 پله‌ی سیلیزی به به‌راورد به ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 19 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 20 پلەى سیلیزى
دهۆک: 18پلەى سیلیزى
کەرکوک: 23 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 23پلەى سیلیزى
زاخۆ: 19 پلەى سیلیزى
سۆران: 15 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 26 پلەى سیلیزى.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.