ئامادەکاری وەزارەتی کارەبا بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر حالەتێکی لەناکاو بەهۆی شەپۆلی نوێی بارانبارینەوە راگه‌یاندرا.
بە پێی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزانی هەرێم، لە ماوەی ڕۆژانی دووشەم تا چوارشەم، شەپۆڵێکی بارانبارین ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات و لە هەندێ شوێنیش ئاست ئاو بەرز دەبێتەوە.
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه10ی4ی2023 بڵاویكرده‌وه: فەرمانگەکانی کارەبا، بەتایبەتی کارمەندانی تەکنیکی لە هۆبەکانی چاکسازی و خزمەتگوزاری لە ئامادەباشی تەواودان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر حاڵەتێکی ناکاو و چارەسەرکردنی هەر کێشەیەکی کارەبا، کە لە ئەگەری باران و لافاو ڕوو دەدەن، بۆ ئەوەی بتوانن بە پێی خشتەی دیاریکراو، کارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بکەن.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه" ڕەچاوی ڕێوشوێنی سەلامەتی پیشەیی بکەن و هیوادارین هاووڵاتیانیش هاوکار بن".
وه‌زاره‌تی كاره‌با: بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر حاڵەتێکی لەناکاو بەهۆی شەپۆلی نوێی بارانبارینەوە له ئاماده‌باشیدان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.