Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:58

ئه‌مشه‌و له‌ لالیگادا بارسێلۆنا له‌به‌رامبه‌ر جیرۆنا یاری هه‌یه‌

کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 10ی4ی2023، كاتژمێر 10ی شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، له‌گه‌ری بیست و هه‌شتی خولی ئیسپانیا، یانه‌ی بارسێلۆنای پیشه‌نگی ریزبه‌ندی له‌سه‌ر یاریگای كامپ نۆ میوانداری یانه‌ی جیرۆنا ده‌كات.
 تیپه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ به‌ئومێدی سوود وه‌رگرتن له‌دۆرانی یانه‌ی شاهانه‌ رووبه‌رووی یانه‌ی جیرۆنا ده‌بێته‌وه‌، لای خۆیه‌وه‌ ڕاهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا چاڤی هێرناندێز، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ یارییەکە ڕایگەیاند ڕووبەڕووبوونەوەی جیرۆنا دوای دۆڕانی ڕیال مەدرید له‌به‌رامبه‌ر ڤیارڵ گرنگتر بووە، چونكه‌ ئه‌وه‌ دەرفەتێکی نایاب و ناوازەیە بۆ ئەوەی جیاوازی خاڵه‌كان بگه‌یه‌نینه‌ پازده‌ خاڵ و له‌نازناوه‌كه‌ نزیك بینه‌وه‌، بۆیه‌ دۆرانی ریاڵ  مه‌درید له‌یاری رابردووی پاڵنەرمانە.
 سه‌باره‌ت به‌دۆرانی یاری كلاسیكۆ چاڤی وتی، شیكردنه‌وه‌مان بۆ یاری كلاسیكۆ ئه‌نجام دا كه‌ چی روویداوه‌، به‌ڵی هه‌ڵه‌ی تاكه‌كه‌سی هۆكاری دۆراندنمان بوو، بۆیه‌ هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر تیپێكی گه‌وره‌ی وه‌ك ریال مه‌درید باجه‌كه‌ی قورس ده‌بێت.
 سەبارەت بە ئاستی عەبدولسەمەد ئەلزەلزولی، کە بە خواستن لە بەرشەلۆنەوە بۆ ئۆساسۆنا یاری ئه‌نجام ده‌دات چاڤی وتی زه‌لزولی یاریزانێکی پیشەگەرە، ئه‌و ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و جیاوازی دروست دەکات.    

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.