Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:39

لە بەغدا بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر بە دوو کیلۆگرام ماددەی کریستاڵەوە دەستگیر کرا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند کە لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە رۆژئاوای بەغدا، بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر بە دوو کیلۆگرام ماددەی کریستاڵەوە دەستگیرکراوە.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ھێزەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی ماددەی ھۆشبەر لە ناوچەی کەرخ بەشی رۆژئاوای بەغدا، بازرگانێکی ماددەی ھۆشبەر دەستگیر کراوە.

راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، ھەروەھا دەست بەسەر دوو کیلۆگرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری کریستاڵدا گیراوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.