Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:42

یەک بەرمیل نه‌وتی خاو بە 85 دۆلار و4 سه‌نت مامەڵەی پێوەكرا

کوردستان TV
100%

لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل نه‌وتی خاوی برێنت بە 85 دۆلار و 4 سه‌نت مامەڵەی پێوە كرا.

بەهۆی جەژنی قیامەوە، رۆژی هەینی رابردوو مامەڵە بە نەوتی خاوەوە نەکرا، بەڵام رۆژی پێنجشەممە نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت رۆژەکەی بە 85 دۆلار و 12 سه‌نت تەواو کرد. ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ش10ی4ی2023 ، بەراورد بە نرخی داخستنی پێشوو، بەڕێژەی لەسه‌دا 0،09 دابەزینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و بە85 دۆلار و 04 سه‌نت مامەڵەی پێوە كرا.

لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە 80 دۆلار 66 سەنت فرۆشرا.

نادیارییەکان لەبارەی داواکاری لەسەر نەوت لەلایەن ئەمریکاوە کە گەورەترین بەکاربەری نەوتی خاوە لە جیهان، تا رادەیەک کاریگەری هەبوو لە دابەزینی نرخی نەوتدا، هەروەها بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دراوی نیشتمانیی وڵاتانی دیکە بە بوونە هۆی گرانبوونی نرخی نەوت کەمبوونەوەی کڕینی نەوتی لێکەوتووەتەوە و ئەمەیش رۆڵی هەبووە لە دابەزینی نرخی نەوت.

لەلایەکی دیکەوە نیگەرانی لە کەم خستنەبازاڕی نەوت، دابەزینی نرخی نەوتی سنوودار کردووە.

ئاماژە بەوەیش دەدرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 85 دۆلار و 45 سەنت بۆ 86دۆلار بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان 84 دۆلار و 90 سەنت بۆ 84دۆلار و 35 سەنت بمێنێتەوە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.