لە میانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی ھێزەکانی سوپای عێراقدا لە پارێزگای میسان، چوار تیرۆریست دەستگیر کران.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، دەستگیرکردنی چوار تیرۆریستی لە پارێزگای میسان راگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگریی و ئاسایش لە وەزارەتی بەرگریی، زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان لە ژمارەیەک ناوچەی پارێزگای میسان ئەنجامداوە.
راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، چوار تیرۆریستی داواکراو دەستگیر کراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.