Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:27

زەمالەى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە کۆریاى باشوور ڕاگه‌یه‌ندرا

کوردستان TV
100%


وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى فەرمانبەران و مامۆستایان ئاگاداردەکاتەوە کە وڵاتى کۆریاى باشوور لە چوارچێوەى هەماهەنگی وەزارەتی پلاندانان و سەنتەری لێکۆلینەوەی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی کۆریای باشور (KDI School) زەمالەى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە بوارەکانی (سیاساتى گشتى, سیاساتى پەرپێدان و بەڕێوەبردنى گشتى) لە زانکۆکانی وڵاتی کۆریای باشوور تەرخانکردووە.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا رایده‌گه‌ێنێت: بۆ ئەم مەبەستە هەر کەسێک مەرجەکانى تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزووی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی کۆریاى باشوور هەبێت، بە لەبەرچاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە دەتوانێت داواکاری لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکەن:
https://www.kdischool.ac.kr/admissions/
ماستەر:
• پێشکەشکار پێویستە فەرمانبەر یان مامۆستا بێت.
• پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە. 
• پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە 65% کەمتر نەبێت.
• ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن. 
• داواکار دەبێت لەهەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت.)
• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وەزارەتەکەمان تەنها مۆلەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی کۆریاى باشوور پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
دکتۆرا:
• پێشکەشکار دەبێت فەرمانبەر یا مامۆستا بێت.
• پێشکەشکار دەبێت بەلایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە، بەلام بۆ دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی دەبێت بە لایەنی کەم (5) ساڵ خزمەتی هەبێت.
• پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە (70%) کەمتر نەبێت.
• ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن. 
• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وەزارەتەکەمان تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بەموچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی کۆریاى باشوور پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
پێشکەشکردن راستەوخۆ و تەنها لەڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (کۆریاى باشوور) دەبێت.
 وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌"  ئەم لینکەی سەرەوە تاوەکو ڕێکەوتى (19ی4ی2023) کارا دەبێت و  هەرکەسێک مەرج و ڕێنماییەکانى سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.