Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:39

قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەست پێ دەکات

کوردستان TV
100%


 یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەست پێ دەکات.

سبەی  سێشه‌ممه‌ و  رۆژی چوارشەممە 12ی نیسان، یەکەم یاریی چارەکی کۆتایی کە گرنگترین یارییەکانی پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئەورووپان لەسەر ئاستی یانەکان ئەنجام دەدرێت.

یانەی ریال مەدرید کە سەرکەوتووترین یانەیە لە مێژووی پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئەوروپا بە 14 نازناو، هەوڵدەدات بەسەر یانەی چێڵسیدا سەربکەوێت و بەرگری لە نازناوەکەی بکات.

یارییەکانی قۆناغی پێش کۆتایی لە کۆتایی یارییەکانی پاڵاوتنەکان کە لە رۆژانی 18-19ی نیساندا ئەنجام دەدرێن، دیاری دەکرێن.

تەواوی یارییەکان کاتژمێر 10:00ی شه‌و بەکاتی هەولێر ئەنجام دەدرێن کە بەم شێوەیەیە:

سبەی سێشه‌ممه‌11ی4ی2023:

مانچێستەر ستی (ئینگلتەرا) - بایەرن میونخ (ئەڵمانیا)

بەنفیکا (پورتوگال) - ئینتەر (ئیتاڵیا)

چوارشەممە12ی نیسان:

ریال مەدرید (ئیسپانیا) - چێڵسی (ئینگلتەرا)

میلان (ئیتاڵیا) - ناپۆلی (ئیتاڵیا)

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.