Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:37

کەشناسی: لافاو دروست دەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر لە 10 پلە دادەبەزن

کوردستان TV
100%

کەشناسی هەرێمی کوردستان هۆشداری لە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە چەند ڕۆژی داهاتوو دەدات و دەشڵێت، پلەکانى گەرما بە نزیکەى (8-10) پلەى سیلیزى نزم دەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان هۆشدارییەکی بڵاو کردۆتەوە و ڕایگەیاند: بەپێی پێشبینییەکان ئێوارەى سبەی سێشەممە 11ـی 04ـی 2023 شەپۆلێكی بارانبارین ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات، کە لە ئەنجامى درێژبوونەوەى نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست هەرێمى کوردستان بە کەشێکى ناسەقامگیر تێدەپەڕێت شەپۆڵێکى بارانبارینى بەهێز تەواوى ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە.

ڕاشیگەیاند: بارانبارین و دەسپێکى باران لە ئێوارەى سبەی سێشەممەوە دەستپێدەکات، بە گشتی لە شەودا بارانبارین دەگۆڕێت بۆ بارانى مامناوەند و لە ڕۆژى چوارشەممە شێوازى دابارین دەگۆڕێت بۆ تاوەبارانى بەردەوام و بەهێز و بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو لە سەرجەمى ناوچە جیاجیاکانى هەرێمی کوردستان، ئێوارەى ڕۆژی چوارشەممە بارانبارین هەر بەردەوامى دەبێت و کاریگەرى ئەو شەپۆلە درێژدەبێتەوە بۆ ڕۆژی پێنجشەممە و شەپۆلى بارانبارین لەسەر ناوچەکەمان لەسەر شێوازى بارانى مامناوەند و لێزمەباران دەبێت، کاریگەرى ئەم شەپۆلە تاوەکو ڕۆژى هەینى بەردەوامى دەبێت بەلاوازى تەنیا لەسەر ناوچە شاخاوییەکان دەمێنێتەوە.

کەشناسی ئەوەشی خستووەتەڕوو کە خێرایى با لە کاتى بارانبارین زیاد دەکات و هەندێ کات لەکاتى بارانبارین خێرایى با زیاد دەکات بۆ سەرووى 40 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا ئەگەرى هەورەتریشقەش لەگەڵ زیادبوونى خێرایى با هەیە، هەروەها نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى (8-10) پلەى سیلیزى، ڕۆژى پێنجشەممەش ئەم نزبوونەوەى پلەکانى گەرما زیاتر دەبێت لە ئەنجام ئەگەرى تەزرە بارینیش دەبێت.

هەر لە پێشبینییەکەدا کەشناسی ئاماژەی بەوەش داوە کە ئاستى بارانى پێشبینیکراو لە سەرجەم ناوچەکان لە ماوەى کاریگەرى ئەم شەپۆڵە لە سەرووى 60 ملم دەبێت لە هەندێ ناوچە زیاتر دەبێت بەتایبەت بەشى ڕۆژهەڵاتى ناوچە شاخاوییەکانى هەرێمی کوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.