Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:38

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ڕێنمایی خۆپاراستن لە لافاو بڵاو دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

 بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژانی داهاتوو ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو هەیە، بۆ ئەم مەبەستە ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ڕێنماییەکانی خۆپاراستن لە لافاوی بڵاو کردۆتەوە.

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ڕێنماییەکانی خۆپاراستن لە لافاوی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:-

هاووڵاتی بەڕێز:

لەپێناو سەلامەتی خۆت و خێزانەکەت، لە کاتی هەستکردن بە مەترسییەکانی دروستبوونی لافاو، پێش ڕوودانی لافاو پێوستە ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بكرێت:-

- چاودێریکردنی زانیارییەکانی کەشناسی و وەرگرتنی ژمارەی گرووپ یان ئاژانسی لافاو.

- دیاریکردنی شوێنێکی بەرز و گونجاو لە ماڵەکەت یان لە دەرەوە بۆ خۆت و خێزانەکەتان.

- پاراستنی بەڵگەنامە و کەلوپەلە گرنگ و بەنرخەکان و پاراستنیان لەو شوێنە کە دڵنیایی هیچیان لێ بەسەر نایەت.

- ئامادەکرنی گونیە و پڕخۆڵکردنی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەکان، بۆ گرتنی ژێر دەرگا و ئەو شوێنانەی کە مەترسین لە کاتی دروستبوونی لافاو ئاویان لێ بێتە ژوورەوە.

لە کاتی ڕوودانی لافاو چی دەکەیت؟

-  بڕۆ بۆ ئەوشوێنەی بەرز و گونجاوەی کە لە ماڵەکەت یان لە دەرەوە بۆ خۆت و خێزانەکەت ئامادەت کردووە بێ دواکەوتن.

- بڕینی تەزووی کارەبا و ھێڵی غازی ماڵه‌وه‌تان.

- شوفێری نەکردن.

- دوورکەوتنەوە لە رێڕەوە ئاوی قورس و کەند و چۆمەکان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.