Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:35

پەیامی سەرەخۆشیی گوتەبێژی حکوومەت بۆ کۆچی دوایی بارزان حوسێن وێنەگری دەزگای سەتەلایتی کوردستان

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادە، هاوڕێ و هاوپیشەکانی بارزان حوسێن، وێنەگری دەزگای سەتەلایتی کوردستان دەکات.

د. جوتیار عادل گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشیی بۆ کۆچی دوایی بارزان حوسێن وێنەگری دەزگای سەتەلایتی کوردستان بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، "پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەى خانەوادەی بەڕێزیان و تەواوی هاوڕێ و هاوپیشەکانی لە دەزگای سەتەلایتی کوردستان دەکەین، لە پەروەردگار داواکارین بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات."

بارزان حوسێن، وێنه‌گری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 10ـی 04ـی 2023 به‌هۆی نه‌خۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.

دەقی پرسەنامەکەی د. جوتیار عادل گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی بارزان حوسێن، وێنه‌گری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان:-

بە داخێكی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی (بارزان حوسێن)ـی وێنەگری دەزگای سەتەلایتی کوردستانمان بیست.

بەو بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەى خانەوادەی بەڕێزیان و تەواوی هاوڕێ و هاوپیشەکانی لە دەزگای سەتەلایتی کوردستان دەکەین.

لە پەروەردگاری مەزن داواکارین کاکە بارزان، بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و ئارامییش بە خانەوادە و هاوڕێیانی ببەخشێت.

د. جوتیار عادل

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

10ـی نیسانی 2023

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.