Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:29

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بۆ کۆچی دوایی بارزان حوسێن وێنەگری دەزگای سەتەلایتی کوردستان بڵاوکردەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا سەرەخۆشیی لە خانەوادە، هاوڕێ و هاوکارەکانی بارزان حوسێن وێنەگری دەزگای سەتەلایتی کوردستان دەکات.

بەڕێوەبەرایەتی کاروباری میدیایی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی وێنەگری دەزگای سەتەلایتی کوردستان ڕایگەیاند: پرسە و سەرەخۆشیی لە خانەوادە و کەسوکاری کۆچکردوو و  هاوڕێ و هاوکارەکانی لە دەزگای سەتەلایتی کوردستان دەکەین و لە یەزدانی مەزن داواکارین کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.

بارزان حوسێن، وێنه‌گری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 10ـی 04ـی 2023 به‌هۆی نه‌خۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی بارزان حوسێن وێنەگری دەزگای سەتەلایتی کوردستان:-

بەڕێزان لە دەزگای سەتەلایتی کوردستان

بەداخ و پەژارەیەکی قووڵەوە، ھەواڵی کۆچی دوایی (بارزان حوسێن)ی کارمەندی دەزگاکەتانمان بیست.

پرسە و سەرەخۆشیی لە خانەوادە و کەسوکاری کۆچکردوو و  هاوڕێ و هاوکارەکانی لە دەزگای سەتەلایتی کوردستان دەکەین.

داواکارین لە یەزدانی مەزن کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرینی خۆی شاد بکا و ئارامی و دڵنەوایی بە کەسوکارەکەی ببەخشێت . 

إنا للە و إنا الیە راجعون

سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان

نووسینگەی سەرۆک

بەڕێوبەرایەتیی کاروباری میدیایی

10ـی نیسانی 2023

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.