Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:26

ڕوونکردنەوە لەبارەی دروستکردنی هێڵی ئاسنینی شەمەندەفەر دەدرێت

کوردستان TV
100%

دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە وادەی دروستکردنی هێڵی ئاسنینی شەمەندەفەر لە هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، ئەو بابەتە تەنیا پەیوەست نییە بەوانەوە.

لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ماوەیەکە لەلایەن ژمارەیەک لە ڕۆژنامەڤان و میدیاکاران و تەنانەت هاووڵاتییانەوەش پرسیاری ئەوەمان لێ دەکرێت، کە "کەی دەست بە دروستکردن و جێبەجێکردنی هێڵی شەمەندەفەر لە هەرێمی کوردستان دەکرێت؟"

لەمبارەیەوە دەستەی وەبەرهێنان دەڵێت: ئـەم پرسە تەنیا پەیوەندی بە دەستەی وەبەرھێنانەوە نییە، بەڵکـو زیاتر لە پسپۆراتی ھەردوو وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندندایە، ئەوان زیاتر لایەنی پەیوەندیدار و جێبەجێکارن.

هەر لە ڕوونکردنەوەکەدا ئاماژەی بەوەش داوە کە دەستەی وەبەرهێنان وەک لایەنێکی حکوومی لەگەڵ کەرتی تایبەت هاوکار و هەماهەنگ دەبێت، بەو واتایەی ڕۆڵی دەستە کارئاسانیکردنە بۆ کۆمپانیاکان و وەبەرهێنەرانی بیانی بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.