Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:23

كارەكانی پرۆژەی گۆڕینی بۆریی ئیفراز سێ تەواو بووە و  کێشەی شکانی بۆرییەکە کۆتایی دێت

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی لەلایەن سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گوژمەی پێویستی بۆ پرۆژەكە تەرخان كرد و دواتر دەست بە كارەكانی گۆڕینی بۆرییەكە كرا، ئێستاش كارەكانی پرۆژەی گۆڕینی بۆریی ئیفراز سێ تەواو بووە و  کێشەی شکانی بۆرییەکە کۆتایی دێت.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 10ـی 04ـی 2023 ڕایگەیاند: كارەكانی پرۆژەی گۆڕینی بۆریی ئیفراز سێ لە شاری هەولێر لە قۆناغی كۆتاییدایە و لە چەند كاتژمێری داهاتوودا بۆرییە نوێكە بە بۆرییە كۆنەكە دەبەسترێتەوە و گرفتی شكانی بۆرییەكە چارەسەر دەبێت.

ڕاشیگەیاند: پڕۆژەی پاراستنی بۆڕیی گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز سێ لە هەولێر لە قۆناغی کۆتاییدایە  و کارەکانی دروستکردنی box culvert تەواو بووە، هەروەها کارەکانی پاراستنی کاثۆدی بۆ بۆڕییەکە تەواو بووە و گشت پێداویستییەکانی بەستنەوەی بۆڕیی کۆن و نوێ گەیشتووەتە شوێنی کار و کاری دانانی بۆڕی و لەحیمکردن و داپۆشینی بۆرییەکە تەواو بووە، هەروەها کارەکانی دروستکردنی مەنهۆڵ بۆ قوفلە هەوایییەکان لە قۆناغی کۆتاییدایە و لە چەند كاتژمێری داهاتووشدا هاووڵاتییان ئاگادار دەكرێنەوە لە كاتی بەستنەوەی بۆرییە نوێكە بە بۆرییە كۆنەكە و پرۆژەكە بە كۆتا دێت.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئاماژەی بەوە داوە کە "ئەو پڕۆژەیە لە چوارچێوەی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردایە و بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ و بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر جێبەجێ دەكرێت بۆ چارەسەركردنی گرفتی شكانی بۆریی ئیفراز سێی هەولێر و كاریگەری تەواوی لەسەر باشتركردنی پڕۆسەی دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ بەشێكی زۆری دانیشتووانی شاری هەولێر دەبێت."

 پێشووتر مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، گوژمەی پێویستی بۆ پرۆژەكە تەرخان كرد و دواتر دەستبەكارەكانی گۆڕینی بۆرییەكە كرا و ئێستاش كارەكانی بە كۆتا هاتووە و لە چەند كاتژمێری داهاتوودا بۆرییە كۆنەكە بە بۆرییە نوێكە دەبەسترێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.