سیروان ساڵح ،شارەزای كەشناسی بڵاویكردۆتەوە كە هەندێ ناوچەی هەرێمی كوردستان مەترسی جددی لەسەر هەیە.
سەبارەت بە شەپۆلەكانی بارانی مانگی نیسان-یش دەڵێت: ئەگەر بارودۆخی كەش گونجاوبێت، واتە شێی پێویست هەبێت و مەرجەكانی چڕبونەوە هەبن، ئەوا هەوری سوپەرسێڵ دروست دەبێت، كە بەهێزترین جۆری هەورە و لە كاتێكی كەمدا بارانێكی ئێجگار زۆر دەبارێنێت و ئەو ناوچەیە ڕووبەڕووی لافاوی بەهێز و كارەسات ئەكاتەوە.
دەشڵێت: ئەو ناوچانەی مەترسییان لەسەرە، چەند كاتژمێرێك پێش دروستبوونی هەورەكە دیاری دەكرێن، چونكە لە ئێستادا دیاریكردنی ئەو ناوچانە زۆر قورس و گرانن.
ئەو شارەزایەی كەشناسی ئاماژەی بۆ ئەمەش كردووە كە ئەوەی هەیە شاری هەولێر و دەوروبەری كەركوك و هەندێ ناوچەی گەرمیان مەترسی لافاوی زۆریان لەسەرە.
شایانی باسە دوێنێ بەشی پێشبینی و داتا سەنتەر لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: بەپێی پێشبینیەكان لە ئێوارەی ڕۆژی سێشەم ڕێكەوتی 11-4-2023 شەپۆڵی باران بارین روو لە ناوچەكەمان دەكات و شەپۆڵێكی باران بارینی بەهێز تەواوی ناوچە جیاجیاكان دەگرێتەوە .
بەشی پێشبینی و داتا سەنتەر زیاتر روونیكردۆتەوەو دەڵێت: یەكەم: دەسپێكی باران بارین لە ئێوارەی ڕۆژی سێشەم دەست پێدەكات بە گشتی لەشەودا باران بارین دەگۆڕێت بۆ بارانی مامناوەند و لە رۆژی چوارشەم شێوازی دابارین دەگۆڕێت بۆ تاوە بارانی بەردەوام و بەهێز و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە سەرجەمی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم ,ئێوارەی رۆژی چوارشەمەش باران بارین هەر بەردەوامی دەبێت و كاریگەری ئەو شەپۆڵە درێژدەبێتەوە بۆ رۆژی پێنج شەم و شەپۆڵی باران بارین لەسەر ناوچەكەمان لەسەر شێوازی بارانی مامناوەند و لێزمە باران دەبێت .كاریگەری شەپۆڵەكەش تا رۆژی هەینی بەردەوامی دەبێت .
كەشناسێك ئەو شوێنانە دەست نیشان دەكات كە مەترسی لافاوی لەسەرە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.