حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە وەك پاڵپشتییەك بۆ هاووڵاتییان تا بتوانن قەرزە كەڵەكەبووەكانیان بدەنەوە، لە دوو ساڵی ڕابردوودا و تەنیا لە حەوت مانگی كاركردن بە بڕیارەكانی لێخۆشبوون، بە بەهای نزیكەی حەوت ملیار دینار داشكاندنی بۆ كرێی ئاو كردووە. ئەو لێخۆشبوونە تەنیا قەرزی ئاوە، لە بەستنی پێوەریش لێخۆشبوون بۆ هاووڵاتییان كراوە.
دوێنێ دووشەممە 10ی4ی2023، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەسەر ڕەزامەندی حكوومەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ماوەی مانگێكی دیكەی بۆ بڕیاری لێخۆشبوونی ڕێژەی 15%ی كرێی ئاو ڕاگەیاند كە ئەمە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا پێنجەمین جارە بڕیاری لێخۆشبوون بۆ هاوبەشانی ئاو درێژ دەكرێتەوە و لە ئێستاشەوە تا ڕۆژی 10ی5ی ئەمساڵ كار بە بڕیارەكە دەكرێت و پێویستە هاوبەشانی ئاو بۆ سوودمەندبوون لە بڕیارەكە، سەردانی بنكەكانی كۆكردنەوەی ئاو و فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەكان بكەن.
شایەنی باسە، لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار پێنج جار بڕیاری لێخۆشبوونی ڕێژەی 15%ی كرێی ئاوی بۆ هاوبەشانی ئاو درێژ كردووەتەوە و لەو ماوەیەشدا نزیكەی 319 هەزار هاوبەش لێی سوودمەندبوونە و كۆی ئەو پارەیەی كە حكوومەت لەو 319 هەزار هاوبەشانە خۆش بووە، نزیكەی حەوت ملیار دینار بووە.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار: بە بەهای 7 ملیار دینار داشكان لە كرێی ئاو بۆ هاووڵاتییان كراوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.