Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:30

تیمه‌ ته‌ندروستییه‌كان ئاماده‌كارییان بۆ ئه‌گه‌ری دروستبوونی لافاو كردووه‌

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی ئاشكرای كرد كه‌ سەرجەم تیمە تەندروستییەکانیان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان و ئاماده‌كاریان بۆ ئه‌گه‌ری دروستبوونی لافاو‌ كردووه‌.

ته‌ندروستی سلێمانی ڕایگه‌یاند: بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی شەپۆلێکی چڕی بارانبارین به‌ڕێوه‌یه‌ و ئەگەر دابارینی زۆر باش هەیە لە ماوەکانی داهاتوودا.

ڕاشیگه‌یاند: ئێمە وەك بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی بە مەبەستی بەهاناوەچوونی هاووڵاتییان لە کاتی پێویستیان بەتیمە تەندروستییەکان، لە ئیستادا لە ڕێگەی (23) تیمه‌وه‌ تیمەکانی فریاکەوتنی تەندروستی لەناو شاری سلێمانی لە حاڵەتی ئامادەباشیدان.

داواشی لە هاووڵاتییان كرد لە کاتی پێوستیان بە تیمه‌كانی تەندروستی لە ڕێگەی ژمارەی 122  پەیوەندی بکەن و لە کەمترین کاتدا تیمەکان ئامادە دەبن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.