وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه قۆناغی دووەمی کارتی ئەلیکترۆنی مووچەی خانەنشینانی سلێمانی تەواو بووە و ئێستا 7 هەزار خانەنشینی شارستانی لە سنووری پارێزگاكه مووچەکانیان لە ڕێی کارتی ئەلیکترۆنییەوە وەردەگرن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ بەڕێوەبەری خانەنشینی سلێمانی و هه‌روه‌ها بەڕێوەبەر و نوێنەری ژمارەیەک لە بانکەکان كۆبووه‌وه.
وه‌زیری دارایی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕایگەیاند: خانەنشینان چینێکی گرینگی کۆمەڵگه‌ن و هەرچی لە دەستمان بێت بۆ خزمەتکردنیان درێغی ناکەین و لە ئایندەدا خزمەتگوزاری زیاتریان پێشکەش دەکەین.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خرایه‌ڕوو كه قۆناغی دووه‌می به لیكترۆنیكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینانی سلێمانی ته‌واو بووه و به‌مه‌ش 7 هەزار خانەنشینی شارستانی لە سنووری پارێزگاكه لە ڕێی کارتی ئەلیکترۆنییەوە مووچەکانیان وەردەگرن.
لە سەرەتای ئەم ساڵەوە بە بڕیاری وەزیری دارایی و بە هاوکاری بانکی ناوەندیی هەرێم، بانکیی مەڵکەندی 5 نووسینگەی لەناو شاری سلێمانی بۆ دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان کردۆتەوە و بڕیاریشە بە چەند قۆناغێک، کارتی ئەلکترۆنی مووچە بۆ سەرجەم خانەنشینانی شارستانی و سەربازی دروست بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.