وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ڕایگه‌یاند كه ته‌نیا 10 بۆ ئه‌و لێخۆشبوونه زۆره ماوه كه بۆ پێوه‌ری ئاو دیاریكراوه تایبه‌ت به‌وانه‌ی كه تا ئێستا پێوه‌ری ئاویان نه‌به‌ستووه.
وه‌زاره‌ته‌كه له ئاگادارییه‌كدا ڕایگه‌یاند: تەنیا دە ڕۆژ بۆ ئەو لێخۆشبوونە زۆرە ماوە، ئەگەر تا ئێستا پێوەری ئاوت نەبەستووە، سەردانی نزیکترین فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتیی ئاو بکە بۆ جێبەجێکردنی مامەڵەی بەستنی پێوەر.
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه لێخۆشبوونه‌كه بۆ به‌ستنی پێوه‌ری ئاو لە سەنتەری شارەکان لە بری 80 هەزار، ئێستا تەنیا 20 هەزار دینار وەردەگیرێت.
هه‌روه‌ها به‌ستنی پێوه‌ری ئاو لە دەرەوەی شارەکانیش لەبری 80 هەزار، ئێستا تەنیا 10 هەزار دینار وەردەگیرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.