سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م مێردمنداڵێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵ له شاره‌دێی ڕۆڤیا به‌هۆی هه‌وره‌برووسكه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا.
نێچیروان فه‌خره‌دین به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی ئاكرێ بۆ ماڵپه‌ڕی (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ئێواره مێردمنداڵێك به‌ناوی (مه‌جید فازڵ مه‌جید) كه ته‌مه‌نی 17 ساڵانه هه‌وره‌برووسكه لێی دا و به‌داخه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا.
ڕاشیگه‌یاند: مێردمنداڵه‌كه به‌رله‌وه‌ی بگه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه‌ی ئاكرێ، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: مێردمنداڵه‌كه دانیشتووی گوندی (عه‌لیشانه)ی سه‌ر به شاره‌دێی رۆڤیایه له سنووری شارۆچكه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش.
نێچیروان فه‌خره‌دین ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه مه‌جید فازڵ ئه‌و مێردمنداڵه‌ی هه‌وره‌برووسكه لێیداوه، كوردی شه‌به‌كن و له دوای هاتنی تیرۆریستانی داعش بۆ پارێزگای مووسڵ، ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوونه و له گوندی عه‌لیشانه‌ی سه‌ر به شاره‌دێی رۆڤیا نیشته‌جێ بوونه.
رۆڤیا / سه‌نگه‌ر گۆران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.