به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ سێشه‌م چه‌ند تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردووه كه رێگرییان له ئافره‌تان ده‌كرد و به‌زۆر ده‌ستدرێژییان ده‌كرده سه‌ریان.
عه‌مید دلێر نه‌جاڕ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر تایبه‌ت بۆ (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سێشه‌م هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر چوار تۆمه‌تباریان به ناوه‌كانی (س. س. خ) و (ه. ا. ا) و (د. ا. م) و (م. ك. ا) ده‌ستگیر كرد.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و تۆمه‌تبارانه له ماوه‌ی ڕابردوودا هه‌ڵسابوون بە ئەنجامدانی ڕێگری‌کردن و بە زۆر دەستدرێژیان دەکردە سەر ئافرەتان.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه تۆمه‌تباره‌كان دوای به‌دواداچوونێكی زۆری هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستگیركران و هه‌ر ئه‌مڕۆش ڕاده‌ستی دادگه كران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.