وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه له شاری هه‌ولێر ئاماده‌كاری ته‌واو كراوه و سه‌رجه‌م ڕێڕه‌وه‌كان خاوێنكراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌گه‌ری دروستبوونی لافاو.
وه‌زاره‌ته‌كه ڕایگه‌یاند: وەک ئامادەسازی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی لافاو و ڕێگری‌کردن لە هەر ئەگەرێکی کۆبوونەوەی ئاوی باراناو، تیمەکانی شارەوانی و خزمەتگوزاری هەڵمەتێکی فراوانیان لە شاری هەولێر ئه‌نجام دا.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌ڵمه‌ته‌كه هه‌روه‌ها له شارۆچکەکانی بەستۆڕە، شەقڵاوە، سفەیە، باسرمە، شاوێس، مەخموور، کۆڕێ، کەسنەزان، قوشتەپە، خەبات، کەورگۆسک، بنەسڵاوە، دارەتوو، تەقتەق، مەلا ئۆمەر و بەحرکەش لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر ئه‌نجامدراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه لە میانەی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا کەندەکان، ئاوەڕۆکان، ڕێڕەوە سروشتییەکان و هەموو ئەو شوێنانەی مەترسیی لافاو و کۆبوونەوەی ئاویان لێ دەکرێت، خاوێنکرانەوە، هاوکات پرۆسەکە بەردەوامە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی له‌مشه‌وه‌وه شه‌پۆڵێكی بارانبارین ده‌گاته ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و بارانێكی زۆر ده‌بارێت و ئه‌گه‌ری دروستبوونی لافاویش هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.