وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر پشووی سبه‌ی چوارشه‌م ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاو كرایه‌وه.
وه‌زاره‌ته‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا بڵاوی كرده‌وه: بە پشتبەستن بە پێشبینییەکانى دامەزراوەى کەشناسى و بوومەلەرزەى هەرێمى کوردستان کە هۆشدارى داوە لەبارەى شەپۆڵێکى (باران بارینى بەلێزمە) و (هەروەبرووسکە) و (ئەگەرى لافاو).
بڵاویشی كرده‌وه: بۆ ئەم مەبەستە لەپێناو پاراستنى سەلامەتى گیانى قوتابییان و مامۆستایان و فەرمانبەرانى دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا لە هەردوو کەرتى گشتى و کەرتى تایبەت، لەسەر فەرمانى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەسەڵات دەدرێت بە سەرۆکى زانکۆکان بۆ ئەوەى لە کاتى پێویست دا پشووى فەرمى ڕابگەیەنن.
به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی له‌مشه‌وه‌وه شه‌پۆڵێكی بارانبارین ده‌گاته ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و بارانێكی زۆر و به خوڕ ده‌بارێت و ئه‌گه‌ری دروستبوونی لافاویش له هه‌ندێ شوێن و ناوچه هه‌یه و شه‌پۆڵه‌كه‌ش تا رۆژی پێنجشه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.