به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ڕایگه‌یاند كه ئێستا شه‌پۆڵی بارانبارینه‌كه گه‌یشتۆته ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پێشبینی ده‌كرێ له داهاتوودا بارانبارین به‌هێزتر ببێت.
كه‌شناسی بڵاوی كرده‌وه: هەروەکو لە ڕاگەیانراوەکانى پێشووماندا ئاماژەمان پێ کردبوو کە شەپۆلێکى بارانبارین بە شێوەى نمەباران و بارانى مامناوەند و بارانى بەلێزمە و هەورەتریشقە هەموو ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە.
بڵاویشی كرده‌وه: ئێستا بارانبارین و هەورەتریشقە لە زۆربەى ناوچەکانى هەرێم دەستى پێ کردووە لەوانەش له سەنتەرى شارى هەولێر.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه پێشبینی دەکرێ لە ساتەکانى داهاتوودا بارانبارینه‌كه بەردەوام بێت و بەهێزتریش بێت.
هه‌ر له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی بارانبارینی له ماوه‌ی 12 كاتژمێری ڕابردووی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه بڵاو كرده‌وه:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.