زانكۆی چه‌رمۆ له شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ به فه‌رمی سبه‌ی كرده پشوو به‌هۆی بارانبارین و ناله‌باری كه‌شوهه‌واوه.
زانكۆی چه‌رمۆ ڕایگه‌یاند: له سه‌ر ڕاسپارده‌ی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی حكوومه‌تی هه‌ڕێمی كوردستان، له‌پێناو پاراستنی گیانی قوتابییان و فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان، ئه‌نجوومه‌نی زانكۆی چه‌رموو بڕیاری دا (ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی 12-4-2023) بكاته پشوو.
له‌مشه‌وه‌وه شه‌پۆڵه بارانبارینه به خوڕه‌كه گه‌یشتۆته ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئێستا له زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كان بارانی به‌خوڕ ده‌بارێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی پێشبینی كردووه له‌مڕۆوه شه‌پۆڵێكی بارانبارین ده‌گاته ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و بارانێكی زۆر و به خوڕ ده‌بارێت و ئه‌گه‌ری دروستبوونی لافاویش له هه‌ندێ شوێن و ناوچه‌كان هه‌یه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه شه‌پۆڵه‌كه تا دووسبه‌ی پێنجشه‌م به‌رده‌وامی ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.