پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌فه‌رمی سبه‌ی چوارشه‌می له داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت له سنووری پارێزگاكه‌یان كرده پشوو به‌بۆنه‌ی یادی رۆژی شه‌هیدبوونی ئیمامی عه‌لی كوڕی ئه‌بی تاڵیب (ڕه‌زای خودای له‌سه‌ربێت).
پارێزگاكه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه: نه‌جم ئه‌لجه‌بووری پارێزگاری نه‌ینه‌وا بڕیاری دا سبه‌ی چوارشه‌م له سه‌رجه‌م داموده‌زگا و ناوه‌نده‌كانی خوێندن له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا پشووی فه‌رمی بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه پشووه‌كه به‌بۆنه‌ی یادی رۆژی شه‌هیدبوونی ئیمامی عه‌لی كوڕی ئه‌بی تاڵیبه (ڕه‌زای خودای له‌سه‌ربێت) .
جه‌ختیشی كرده‌وه كه پشووه‌كه ته‌نیا فه‌رمانگه و داموده‌زگا خزمه‌تگوزارییه‌كان ناگرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.