كۆلیژی ته‌كنیكی سۆران به‌هۆی بارانبارین و ناله‌باری كه‌شوهه‌وا بڕیاری دا سبه‌ی چوارشه‌م پشوو فه‌رمی بێت له كۆلیژه‌كه‌یان.
ڕاگه‌یاندنی كۆلیژی ته‌كنیكی سۆران ڕایگه‌یاند: لەسەر بڕیاری ( پ. د. ئیدریس محه‌مه‌د تاهر) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی فەرمانبەران و قوتابیان و بەهۆی بارانبارین و نالەباربوونی کەشوهەوا بڕیارمان دا سبه‌ی چوارشەم ڕێکەوتی 12/4/2023 لە کۆلێژەکەمان پشووی فەرمی بێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مشه‌و چه‌ند ناوه‌ندێكی تری خوێندن كه ئه‌وانیش پێكهاتبوون له زانكۆی چه‌رموو له چه‌مچه‌ماڵ و په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی چۆمان و كۆلیژی ته‌كنیكی شه‌قڵاوه، به‌هۆی بارانی زۆر و ناله‌باری كه‌شوهه‌وا سبه‌ی چوارشه‌میان كردبووه پشووی فه‌رمی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.