پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، له هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پشووی سه‌رتاسه‌ری نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێویست بكات و كه‌شوهه‌وا ناله‌بار نه‌بێت، له هه‌ر كاتێكدا بێت پشوو ڕاده‌گه‌یه‌نن.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌مشه‌و سێشه‌م له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: به‌شێوه‌یه‌كی گشتی وه‌ك ئه‌وه‌ی گوته‌بێژی حكوومه‌ت ڕایگه‌یاندووه سبه‌ی چوارشه‌م له هه‌رێمی كوردستان پشووی سه‌رتاسه‌ری نییه و ده‌وام ئاساییه.
ڕاشیگه‌یاند: ره‌وشی كه‌شوهه‌وا سات دوای سات گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت و هه‌ندێ كات باران به‌خوڕ ده‌بارێت و هه‌ندێ كاتی تریش كه‌شوهه‌وا ئارام ده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر كه‌شوهه‌وا ناله‌بار بوو و یاخود مه‌ترسی له‌سه‌ر هاووڵاتییان و دروستبوونی لافاو هه‌بێت، ئه‌وا وه‌ك پارێزگای هه‌ولێر ده‌وام ڕاده‌گرین.
پارێزگاری هه‌ولێر دڵنیایشی دایه هاووڵاتییان كه سه‌رجه‌م تیمه‌كانی فریاگوزاری له ئاماده‌باشیدان بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو و جه‌ختیشی كرده‌وه كه تیمه‌كانی شاره‌وانی له چه‌ند رۆژی ڕابردوودا هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی خاوێنكردنه‌وه‌یان بۆ مه‌نهۆڵ و چه‌م و كه‌نده‌كان ئه‌نجامداوه و تا ئێستا هیچ مه‌ترسییه‌ك بۆ دروستبوونی لافاو له شاری هه‌ولێر نییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.