Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:25

وه‌زیری ته‌ندروستی: تیمه‌كانی ته‌ندروستی له‌ ئاماده‌باشیدان بۆ ئه‌گه‌ری ڕووداوی نه‌خوازراو

کوردستان TV
100%

وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، سه‌رجه‌م تیمه‌كانی ته‌ندروستی له‌ ئاماده‌باشیدان بۆ ئه‌گه‌ری دروستبوونی لافاو و ڕووداوی نه‌خوازراو.

سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی ڕایگه‌یاند: لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، سەرجەم تیمەکانی فریاکەوتن و پزیشکی فریاکەوتن و فریاگوزاری خێرا 122 و نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن، ڕاسپێردراون لە ئامادەباشی دابن بۆ هەر ئەگەرێکی خوانەخواستەی ڕەوشی کەشوهەوا و ئەگەری لافاو و هەر رووداوێکی نەخوازراوی دەرئه‌نجامی کەشوهەوا لە هەرێمی کوردستان.

وه‌ك پێشبینی ده‌كرا ئه‌مشه‌و شه‌پۆڵێكی بارانبارینی به‌خوڕ گه‌یشته‌ ئاسمانی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئێستا له‌ زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كان باران ده‌بارێت، ئه‌م شه‌پۆڵه‌ وه‌ك كه‌شناسی پێشبینی كردووه‌ تا ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌می داهاتوو به‌رده‌وامی هه‌بێت.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.