Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 16:32

له‌ كه‌ركووكیش كرایه‌ پشوو

کوردستان TV
100%

پارێزگای كه‌ركووك بۆ سبه‌ی چوارشه‌م به‌ فه‌رمی پشووی ڕاگه‌یاند، به‌ڵام پشووه‌كه‌ به‌هۆی باران و ناله‌باری كه‌شوهه‌واوه‌ نییه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مشه‌و بارانێكی به‌خوڕ له‌ پارێزگاكه‌ ده‌ستی پێ كردووه‌.

نووسینگه‌ی پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی كه‌ركووك بڵاوی كرده‌وه‌: سبه‌ی چوارشه‌م له‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌ و ناوه‌نده‌كانی خوێندن له‌ پارێزگای كه‌ركووك پشووه‌.

بڵاویشی كرده‌وه‌ كه‌ پشووه‌كه‌ به‌بۆنه‌ی یادی رۆژی شه‌هیدبوونی ئیمامی عه‌لی كوڕی ئه‌بی تاڵیبه‌ (ڕه‌زای خودای له‌سه‌ربێت) ‌.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ پشووه‌كه‌ ته‌نیا داموده‌زگا خزمه‌تگوزارییه‌كان ناگرێته‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگاكانی كه‌ربه‌لا، موسه‌نا، نه‌جه‌ف، واسیت، بابل، دیوانییه‌، زیقاڕ، به‌سڕه‌ و نه‌ینه‌واش پشووی فه‌رمی سبه‌ی چوارشه‌میان ڕاگه‌یاندبوو به‌بۆنه‌ی یادی رۆژی شه‌هیدبوونی ئیمامی عه‌لی (ڕه‌زای خودای له‌سه‌ربێت).

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.