Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:38

خشته‌و كاتی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ له قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا

کوردستان TV
100%

دوێنێ سێشه‌ممه‌، یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەستی پێكرد. 
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ش12ى4ى2023، له‌ دووه‌م ڕۆژی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی  قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا خشته‌و كاتی به‌ڕێوه‌چوونی  یارییه‌كان به‌كاتی هه‌ولێر به‌م شێوه‌یه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت: 
ریال مەدرید (ئیسپانیا) - چێڵسی (ئینگلتەرا) 10:00ی شه‌و 
میلان (ئیتاڵیا) - ناپۆلی (ئیتاڵیا)10:00ی شه‌و 
یانەی ریال مەدرید کە سەرکەوتووترین یانەیە لە مێژووی پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئەوروپا بە 14 نازناو، هەوڵدەدات بەسەر یانەی چێڵسیدا سەربکەوێت و بەرگری لە نازناوەکەی بکات.
یارییەکانی قۆناغی پێش کۆتایی لە کۆتایی یارییەکانی پاڵاوتنەکان کە لە رۆژانی 18-19ی نیساندا ئەنجام دەدرێن، دیاری دەکرێن.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.