Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:52

پێشبینی دەکرێت لە جامی جیهانیی تۆپی پێی ئافره‌تان(2023) ژمارەی پێوانەیی هاندەران تۆمار بکرێت

کوردستان TV
100%


پێشبینی دەکرێت ئامادەبوونی هاندەران لە جامی جیهانیی تۆپی پێی ئافره‌تان 2023، کە بە هاوبەشی لە ئوسترالیا و نیوزلاند بەڕێوەدەچیت، ژمارەی پێوانەیی تۆماربکات.

بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە یەکێتی تۆپی پێی جیهانییەوە بڵاوکراوەتەوە، بلیتی یارییەکانی پاڵەوانێتییەکە کە بۆیەکەم جار 32 هەڵبژاردە تێدا بەشداری دەکەن بە بەراورد لەگەڵ ئەوانی پێشوو خواستێکی زۆرتری لەسەرە.

جامی جیهانی کە 100 رۆژ بۆ دەستپێکردنی ماوە، لە ئێستاوە 650 هەزار بلیت فرۆشراوە. پێشبینی ئەوە دەکرێت کە تاکو یەکەم رۆژی یارییەکە کۆی گشتی یەک ملیۆن و 500 هەزار بلیت بفرۆشرێت و ژمارەی پێوانەیی تۆماربکات.

سکرتێری گشتیی فیفا، فاتمە سامۆرا لە هەڵسەنگاندنێکیدا سەبارەت بەو بابەتە گوتی: "ئامانجی فیفا ئەوەیە کە ئەمساڵ گەورەترین و باشترین جامی جیهانی بەڕێوەببات. دەنگی هاوبەشی ئەو جۆش و خرۆشەی کە پێکەوە 100 رۆژ بەر لە دەستپێکردنی پاڵەوانێتییەکە دەیبیستین، لە جامی جیهانیدا دەنگدەداتەوە".

پێشبینی دەکرێت کە زیاتر لە100 هەزار کەس ئامادەی یاریی دەستپێکی پاڵەوانێتییەکە لە نێوان نیوزلاند و نەرویج بێت.

هاندەران دەتوانن لە رێگەی ماڵپەڕی "FIFA.com/tickets" بلیتی یارییەکانی پاڵەوانێتییەکە بکڕن. نزخی بلیتی یەک یاری بۆ گەوران بە 20 دۆلار و بۆ منداڵان بە 10 دۆلار دەفرۆشرێت.

لە پاڵەوانیتییەکەدا 64 یاری بەڕێوەدەچێت و لە 20ی تەمووزە بۆ 20 ئاب بەڕێوەدەچێت.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.